سەلاس باوەجانی ؛ شارۆمەندێک لە لایەن  هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا

هانا ؛ رۆژی پێنج شەممە “2 ی نوامبری 2023” شارۆمەندێک بە ناوی “شادمان محەمەدی” خەڵکی “سەلاس باوەجانی” تەمەن 21 ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی شادمان محەمەدی و دەستبەسەریان کردووە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular