سەلاس باوەجانی ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی شوێنکەوتووی ئایینی یارسان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢” شارۆمەندێکی شوێنکەوتوویی ئایینی یارسان لە سەلاس باوەجانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاوە .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ هانا "شەهریار میرزایی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی شاری داڵاهۆی سەر بە کرماشان سەلمێنراوە .

تا ساتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە زانیاریەک لە هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular