بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو : ڕۆژی یەکشەممە “٩ی گوڵانی ١٤٠٣” کەیوان رەحیمی چالاکوانی کۆمەڵایەتی و چالاکی میدیایی خەڵکی سەقز ، سەرلەنوێ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ناوبراو لەگەڵ براکەی بە ناوی "کامران رەحیمی" لە بەردەم دادگای شۆرشی سەقز ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، کامران رەحیمی پاش چەن کاژێرێک ئازاد کراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی کەیوان رەحیمی بەردەست نیە .
کەیوان رەحیمی پێشتر لە رێکەوتی "١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو .
هەر وەها ناوبراو لەڕەزبەری ١٤٠٠ ، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی" لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە بە ٨ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درابوو .
