هانا: زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی شارۆمەندێک بە ناوی “کیانوش عەبدوڵڵازادە” کوڕی زاهید و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێدەپەڕێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراوەوە نییە.
بە وتەی یەکێک لە کەسوکاری کیانووش لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا تەنیا جارێک پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد:بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ناوبراو چوونەتە پۆلیسی ١١٣ی سەقز و بە بنەماڵەکەییان وتوە کە گوازراوەتەوە بۆ شاری سنە و هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە"٣٠ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢" هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی ئاسایی دادگاهەڵیانکوتایە سەر ماڵی پووری "کیانوش عەبدوڵڵازادە" و دەستگیریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.