بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ژوێینی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “خالید محەممەدی” ٣٧ ساڵە، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی ئاوای “تورجان”ی سەقز، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هانا زیادی کرد؛ ناوبراو لە زەوی کشتوکاڵی خۆیدا بووە کاتێک لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێنراوە و بۆ ئیتلاعاتی سەقز گوازراوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
