هێرۆ قەدیمی لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٩ چالاکی مەدەنی ، پسپۆری یاسا و چالاک و پشتیوانی مناڵانی کار ، مناڵانی تووشبووی شێرپەنجە و مناڵانی بێ سەرپەرشتە . ناوبراو خەڵکی بۆکان و دانیشتووی سەقزە
بە پێی ئەو راپۆرتانە گەیشتوونەتە دەستمان ؛ دامودەزگاکانی حکومەت بە بێ پێدانی بەڵگەی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تائێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم چالاکە مەدەنییە لە ئارادا نییە
