بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ شێرکۆ حجازی چالاکی مەدەنی و بەرپرسی شاندی فووتباڵی سەقز رۆژی دووشەممە ١١ی سپتامبەری ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو لە نزیک شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە ئازاردان و لێدان دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی شێرکۆ حجازی لە ئارادا نییە