بە پێی ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار به ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوەتە دەستمان: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە”٣٠ی ئوکتۆبری٢٠٢٢”هاووڵاتییەک بە ناوی “کیانوش عەبدوڵڵازادە”، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی زاهید خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ئیران دەستبەسەرکرا.
یەکێک لە خزمە نزیکەکانی ئەم هاوڵاتییە ئاماژەی بەوەکرد، کیانوش لە ماڵی پوری دەمێنێتەوە، کە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پوری ناوبراۆ و دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.