هانا: ڕۆژی یەکشەممە”٣٠ی ئوکتۆبری٢٠٢٢”باوک و کوڕێک بە ناوی “بەهادین مورادی” و کوڕەکەی “واحید مورادی”تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئوکتۆبر٢٠٢٢، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی"محەمەد ساعد"، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی سنە، خوێندکاری خوێندنی لاوان لە زانکۆی علامەتەباتەبایی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەقز ڕفێندرا وبردویانە بۆ شوێنێکی نادیارکە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.