سەقز؛ دەستبەسەر کرانی “ئەیوب جەوانپوور” چالاکی مەدەنی لەلایەن ئیتلاعاتەوە

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە ؛ ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢، ئەیووب جەوان پوور، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز، لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

هێزەکانی  ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەیوب جەوانپوور و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

پێویستە بگوترێ ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە "٢٥ی سیپتەمبری ٢٠٢٢" لە کاتێکدا کە بە سەختی بریندار بوو، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو.

RELATED ARTICLES

Most Popular