هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ژوئن٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “میلاد فازڵپوور” ٢٤ ساڵە، خەڵکی ئاوای مەلقەرەنی سەقز، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزەکانی حکومەت بە سێ ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتایە سەر ئاوای مەلقەرەنی و میلاد فازڵپووریان دەستگیرکرد وبۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.
