هانا: شەوی دووشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەردین سەمەدی کوڕی عەبدوڵلا و خەڵکی سەقز لە خۆپیشاندانی جەماوەری نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر چارەنووسی فەردین سەمەدی لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە خۆپیشاندانی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.