هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی رێباز رەزایی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە رێباز رەزایی لە پاڵەوانانی وەرزشی مشتەکۆڵە لە سەقزە.
هەروەها لە راپۆرتێکی تردا بۆ هانا هاتووە، رۆژی شەممە ٢٦ی خرمانانی ١٤٠١، لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵک لە سەقز بە کوشتنی ژینا ئەمینی، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران ئاریا مەجیدپوور تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقزیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتووەتەوە.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.