بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە “١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “سارۆ کەریمپوور” خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزەکانی جل ئاساییەکانەوە ڕفێندرا.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزە جل ئاساییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاوڵاتییە و ڕفاندووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیاتر لە ١٣ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنیدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی لەبەردەستدا نییە.
