لە درێژەی بەردەوامی شەپۆلی درستبەسەر کردنەکان لە کوردستان ، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “عەزیز مەرزی” مامۆستای وەزارەتی پەروەردە و چالاکی ژینگەیی و ئازاد ئەمینی” ئەندامانی کۆمەڵەی کەلتووری (هیوای زانست) و ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەیی ژیانی سەوز ، لە شاری سەقز ئەمرۆ هەینی ١٥ی سپتامبەری ٢٠٢٣” لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون .
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەربارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندانەبەردەست نییە
