بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی شەممە “١٦ی سپتامبری ٢٠٢٣” شارۆمەندێک بە ناوی سیروان حسێنی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا .
هەر بەپێی ئەو راپۆرتانە : ناوبراو لە شەقامی شارۆچکەی زانکۆی سەقز لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
هەروەها رۆژی هەینی "١٥ی سپتامبری ٢٠٢٣" شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی ئازاد ئەمینی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
تا ئێستا زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە
