سەقز؛ ئازادکرانی هاوڵاتییەک لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە

هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە”١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”کیانوش عەبدوڵڵازادە”، کوڕی زاهید تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢٣٠ میلیۆن تۆمان، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

پێویستە بگوترێ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٠٢٢، هێزە ئینتزامییەکان بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مامی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کرد و بۆ یەکێک لە بنکەی دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ لێپرسینەوە بردوویانە، و لە کۆتاییدا، لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکە، گواسترایەوە بۆ زیندانی سەقز.

RELATED ARTICLES

Most Popular