سەفا ئائێلی خاڵۆی ژینا ئەمینی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێنرا

لەم رۆژانەدا سەفا عائێلی خەڵکی سەقز و خاڵۆی ژینا ئەمینی،  لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەواد مستەفایی” بە  تۆمەتی “پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی” سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری ، “پروپاگەندە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دژ بە حکومەت” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و “سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” سزای ١٥ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری و قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵاتی بە سەردا سەپێنراوە .

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ بە پێی  مادەی ٧ی یاسای سزادانی زیندانی تەعزیری ساڵی ١٣٩٩ ، یەک لەسەر سێی گەورەترین سزاکەی سەفا ئائێلی لە ڕێکەوتی دەرکردنی بڕیارەکەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵدەپەسێردرێت بە مەرجی ئەوەی ناوبراو هاتووچۆی دەستبەسەر کراوانی ساڵڕۆژی مەهسا ئەمینی  نەکات و هەر سێ مانگ جارێک خۆی بە ئیدارەی ئیتڵاعات بناسێنێت و هەروەها  بەشداری لە سێ خولی پەروەردەیی و ئەخلاقی و مەزهەبیدا بکات 

سەفا ئائێلی رۆژی سێشەممە "٥ی سێپتامبری٢٠٢٣" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر و لە کۆتایدا رۆژی سێشەممە "١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣" بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا بوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular