سەردەشت ؛ گیانلەدەستدانی بەندکراوێک بە هۆی ئەشکەنجە لە زیندان

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی شەممە “١١ ی نوامبری ٢٠٢٣” بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “کەیوان دێهقان” بە هۆی ئەشکەنجەدانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە زیندانی ناوەندی سەردەشت گیانی لەدەستداوە .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ کەیوان دێهقان لە رێکەوتی "٩ ی نوامبری ٢٠٢٣" بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی سەردەشت گواسراوەتەوە .

بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ تەرمی ئەم زیندانیە پاش سێ ڕۆژ ڕاگرتن لە پزیشکی دادی ورمێ ڕۆژی دووشەممە "١٣ ی نوامبری ٢٠٢٣" تەسلیمی بنەماڵەی کراوە و لە هەمان رۆژدا لە شوێنی لە دایکبوونی لە سەردەشت ئەسپەردە کراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular