هانا: رۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) شارۆمەندێک بە ناوی عەلی عەزیزی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی داڵاهۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە لە سەردەشت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.
عەلی عەزیزی لە هەرێمی کوردستان خەریکی کرێکاری بووە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئێران دەستبەسەر کراوە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکار و شوێنی بەندکرانی ناوبراو ئاشکرا نییە.