سەردەشت : دوو چالاکی ژینگەیی چارەنووسیان نادیارە 

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ١٥ رۆژە دوو چالاکی ژینگەیی بە ناوەکانی “کاوە کەریمیان و مادح خۆش نەواز” خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کراون ، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنیان بەردەست نیە .

.

کاوە کەریمیان و مادح خۆش نەواز لە ئەندامانی کۆمەڵەی "سەوزی چیای" مەریوانن.

شایانی باسە بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی ئەم دوو چالاکی ژینگەییە بۆ زانینی چارەنووسی مناڵەکانیان بێ ئاکام بووە و ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی کەس وکاریان .

کاوە کەریمیان و مادح خۆش نەواز لە رێکەوتی " ١٠ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣" لەگەڵ ٣١ چالاکی ژینگەیی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular