هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی فێوریەی٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی ٣٣ ساڵە بە ناوی “سەجاد مورادی وەندان”، کە خاوەنی کچێکی تەمەن ٦ ساڵانە، کوڕی تەقی و خەڵکی ئابدانان،دوای پرۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام گوازرایەوە .
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی ژانوویەی ٢٠٢٣" لە شاری مەسجد سلێمان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە لە ئارا دا نییە.