سەجاد مورادی وەندان مانی لە خواردن گرت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەجاد مورادی وەندان ٣٣ ساڵە، کوری تەقی و خەڵکی ئابدانان، لە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١,لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی سپای پاسدارانی لە مەسجد سلێمان تووشی خراپترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووە، ئێستاش بە هۆی جێبەجێنەکردنی دۆسیەکەی مانی لە خواردن گرتووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێستا لە خراپترین باری جەستەیی و دەروونیدایە.

هانا:دەنگی زیندانیانی زیندانە.

RELATED ARTICLES

Most Popular