سەجاد مورادی وەندان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئیلام بە دورینی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەجاد مورادی وەندان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئابدانان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی مارس ١٤٠١، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە جێبەجێ نەکردنی دۆسیەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ناوەندی ئیلام ، مانی لە خواردن گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەک، بەرپرسانی دادی شاری ئابدانان، سەرەڕای بەڵێنەکانیان، ڕێگریان لێکردووە کە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکە بکات و کەفالەت قبوڵ بکات.

ئەم زیندانییە ناڕازییە لەکاتی دورینی لێوەکانیدا وتی کە پێویستە ڕۆژانە دەرمانەکانم بخۆم. لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی دۆسیەکەی مانی لە خواردن گرت و دوای چوار ڕۆژ بە ڤیدیۆ کۆنفڕانسی  دادوەری پارێزگای ئیلام و بەڵێنی بەدواداچوونی, دەستی له مانگگرتنی هەڵگرت.هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، زیندانییەکی دیکە بە ناوی "ڕەسوڵ کەریمی" خەڵکی ئیلام لە ناڕەزایەتی بە مامەڵە نەکردنی کەیسەکانی لەم بەندە  هەوڵی خۆکووژی بە خواردنی حەب کرد, کە بۆ شۆردنەوی مێعدەی بۆ نەخۆشخانەی ڕازی.ئەم شارەکە گواسترایەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular