هانا: رۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی محەممەد ئێراننژاد، مورتەزا سەیدی و نەسرووڵلا ئەمیرلوو لەلایەن دادگای ناوچەی ٣٣ی تاران بە مەبەستی دوایین پارێزگاری لە خۆیان داواکراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەم سێ چالاکە کرێکارییە لە رێکەوتی نووسرانی نامەی داواکاری دادگاوە تا ٥ رۆژیان مۆڵەت پێ دراوە لە دادگا ئەمادە بن. جێگای ئاماژەیە محەممەد ئێراننژاد هەنووکە بۆ تێپەڕاندنی سزایەک کە پێشتر بە سەریدا سەپابوو لە بەندیخانەی ئێوینی تارانە.
بەپێی ئەم داواکارییەی دادگا محەممەد ئێراننژاد، مورتەزا سەیدی و نەسرووڵلا ئەمیرلوو لە چالاکانی کرێکاری بانگ کراونە دادگای ناوچەی ٣٣ی تاران تا بە تۆمەتێک کە دراوەتە پاڵیان لە سەر "پێکهێنانی گورووپ بە مەبەستی ئاژاوە و تێکدانی ئاسایشی وڵات" وەڵام بدەنەوە و دوایین وتە و پارێزگاری لە خۆیان بکەن.