بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : سێ شارۆمەند خەڵکی سەلاس باوەجانی بە ناوەکانی تەحسین یوسفی ١٩ ساڵان ، فەردین سەداقەت ٢٠ ساڵان و موسلیم حەمدی لە رێکەوتی ٤ی سپتامبەری ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون
هەر بە پێی ئەم راپۆرتە ؛ ئەم سێ لاوە کوردە بە بێ پێدانی حوکمی دادوەری لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کرماشان
تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم شارۆمەندانە لە ئارادا نیە
