سێ شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ سێشەممه “٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣” سێ شارۆمەندی دەستبەسەر کراو بە ناوەکانی “نەوید شەریفی خەڵکی ئاوایی “کانی چەرموو”ی سەر بە کەرەفتووی دیواندەرە ، “پدرام مەحمودی و مزەفەر دارایی” هەر دووکیان خەڵکی دیواندەرە ، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران .

شایانی باسە ، مزەفەر دارایی و نەوید شەریفی ڕۆژی یەکشەممە "١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣" و پدرام مەحمودی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانانی هەمان ساڵ ، بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی شەهرامفەری سنە ڕاگوێزرابوون و پاش ١٠ ڕۆژ بۆ بەندیخانەی دیواندەرە ڕاگوێزرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular