سێ شارۆمەندی خەڵکی شنۆ بە ١٦ مانگ بەندکران سزا دران

هانا : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “دیاکۆ عەزیزی” خەڵکی ئاوایی “باب خالداوا” و “سیامەند زەنگی و لوقمان زەنگی” خەڵکی ئاوایی “کانی سورک”ی شنۆ ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی “ئەنساری” بە تۆمەتی “هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” هەرکامەیان بە ١٦ مانگ بەندکران سزا دراون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ سزاکان بە فەرمی لە رێکەوتی "٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" بەم سێ شارۆمەندە ڕاگەینراوە .

ئەم سێ شارۆمەندە لە رێکەوتی "١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر کرابوون و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular