هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣” سینا محەممەدی خوێندکاری خەڵکی ناحیەی بڵوان ئاوای شاری دێوڵان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
سینا محەممەدی خوێندکاری زانکۆیە و لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی کوردستان لە سنە دەخوێنێت .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ ئەم خوێندکارە کوردە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژی و لێدان لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .