هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە”٢٥ی ژانوییە ٢٠٢٣، کەسایەتیەکی ئایینی کورد بە ناوی “مامۆستا سەیف وڵلا حسەینی”، ئیمامی جەماعەتی خاتەم ئەلانبیا لە جوانڕۆ، بە ١٧ ساڵ زیندانی و ٧٤زەربە قامچی، لابردنی جل و بەرگی ڕۆحانی و دوو ساڵ دەربەدەری بۆ ئەردەبیل لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی هەمەدان حکوم دراوە.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، ڕۆژی سێشەممە"۱۳ی دیسەمبری۲۰۲۲، هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مامۆستا سەیف وڵلا حسەینی و لەکاتی چوونە ژوورەوەیان ، دەستی خاتوون قادری هاوسەری مامۆستا سەیف وڵلایان شکاند.
