سوسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بە ٣ مانگ بەندکران سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سوسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە .

سزاکەی ڕۆژی پێنج شەممە "١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣" بەم شارۆمەندە راگەینراوە .

سوسەن حەسەن زادە لە رێکەوتی "٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣" بە بێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزرا و لە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو .

شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا تەنیا یەکجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کوردتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular