سورەیا قەیتەران بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی شەممە “١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سورەیا قەیتەران خەڵکی ئاوایی “کانی مەلا”ی پیرانشار ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون ؛  ئەم شارۆمەندە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی قازی "سەجاد دۆستی" سزای ٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو .

شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو و لە کۆتاییدا ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular