سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر گەنجێکی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی كرماشان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: گەنجێکی خەڵکی کرماشان به‌ناوی “سینا كاكی” كه‌ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ به‌ ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا‌.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “سینا کاکی”، لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژبه‌ نیزام” سزای ٧ مانگ بەندکران، ٢ ساڵ قەدەغەی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ هه‌ر حیزب و گرووپێك مه‌حكووم كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئەو هاووڵاتییە ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ڕێوڕه‌سمی ئەسپەردەکردنی “سینا نادری”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی جەماوەریی کرماشان، لە گەڕەکی “دەرەدرێژ”ی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵاوا گوازرابوو ،دوایی لە ڕێکەوتی  ۵ی ئازەری ۱۴۰۱ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و بۆ باری دووهەم لە ڕێکەوتی ۲۷ی دەی مانگی ساڵی ۱۴۰۱ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی کرماشان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular