سنە: گواستنەوەی سوهەیلا محەممەدی بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە 

هانا: سوهەیلا محەممەدی ٥٧ ساڵ و چالاکی مافەکانی ژنان، رۆژی ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو. دوای ئەوەی پڕۆسەی لێپرسینەوەی کۆتایی پێهاتووە هێزەکانی حکومەت ئەم چالاکەی مافەکانی ژنانیان بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواستووەتەوە. 

 

شایانی باسە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی حکومەتی ئیسلامی ئێران و هەوڵی حکومەت بۆ ئاشکرا نەبوونی ئەم قەتڵە و پەردەپۆش کردنی، لە سەقز و شارەکانی کوردستان ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی دەستی پێ کرد و پاشان ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە سەراسەری ئێرانی گرتەوە و ئێستا بۆ ماوەی مانگێک زیاترە درێژەی هەیە. 
لەم ماوەیەدا هەزاران کەس دەستبەسەر کراون و سەدان کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندارن بوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular