هانا: لە رۆژانی رابردوودا کەژاڵ نەسری تەمەن ٢٦ ساڵ، چالاکی مەدەنی و کچی محەممەد، خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” لە ناوچەی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی قازی حسێن سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حزبێکی کوردستانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە شێوەی هەڵپەسێردراو بە سەردا سەپاوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دواتر رۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەن و قۆڵبەندی ئەلەکترۆنیک تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کەژاڵ نەسری لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.