بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی نڤامبڕی٢٠٢٢، ژن و مێردێک بە ناوی “سۆهەیب نادری و بەیان ساڵحی”، چالاکانی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندراون.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، هێزە سەرکوتکەرەکان بەبێ فەرمانی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی تایبەتی ئەو هاووڵاتیانە و دوای پشکنینی ماڵەکە، هەردووکیانیان ڕفاندووە و بردویانن بۆ شوێنێکی نادیار.
