سنە؛ ڕفاندنی پیاوێکی ئایینی کورد و کوڕەکەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران

  هانا؛ کاتژمێر ۵:۳۰ خولەکی بەیانی رۆژی شەممە ۱۹ی نڤەمبڕی۲۰۲۲، هێزەکانی حکومەت بە بێ بەڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پیاوێکی ئایینی کورد بە ناوی مامۆستا “محەمەد خزرنژاد” خەڵکی بوکان و دانیشتووی شاری سنە  و کوڕەکەی یاسر خزرنژادیان ڕفاند و رایانگوێزان بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها بە وتەی ئەم سەرچاوەیە;هێزە سەرکوتگەرەکان درگای ماڵی ناوبراویان شکاندو هەوڵی پشکنینی مالی ناوبراویان داوە کە لە هەمان کاتدا لە گەرەکی دلەراوکێ و ململانێیان دروستکردوە و ناوبراو و کورەکەیان ڕفاندوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular