هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٣ خوێندکاری زانکۆی سنە بە ناوەکانی “خوسرۆ سەعیدی، خوێندکاری وازهێنەری تەمەن ٢١ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی بەهاران، میلاد مورادی، خوێندکاری وەرزی پێنجەمی پەرستاری، و ئالان فەتحی، خوێندکاری وەرزی پێنجەمی ڕادیولۆژی” خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە جل ئاسایەکانە ڕفێندران و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
