بە پێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نڤامبڕی٢٠٢٢، دوو برا بە ناوەکانی “زانیار و ڕامین عەلی موورادی” کوڕی جەلال خەڵکی گوندی”نەنەڵە”ی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندران.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، هێزە سەرکوتکەرەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو برایە و دوای پشکنینی ماڵەکە، ناوبراوانیان دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیارڕایانگوێزاون.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
