هانا: ئەمڕۆ دووشەممە”١٢ی دیسەمبری ٢٠٢٢”هاووڵاتییەک بە ناوی”سەعید مەنبەری” خەڵکی سنە، خوێندکاری وەرزی حەوتەمی پزیشکی زانکۆی علوم پزیشکی ئەم شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە شەقامی فێردۆسی شاری سنە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
