هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رۆژی ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، چوار کەس لە شارۆمەندان لە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١ جەماڵ ناسری
٢ جەمیل ئەکبەری
٣ قانع سەیفی
٤ ئومید فاتحی
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەم چوار شارۆمەندە لە کارگایەکی شیرینی سازی کاریان کردووە و لە کاتی کۆتایی هاتنی کارەکەیان و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە لە شەقامی وەکیل لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.