هانا: لە رۆژانی رابردوودا، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئارام ئەفزەلی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دانیکش” لە ناوچەی سنە و نیشتەجێی شیراز و چالاکی ژینگەپارێز، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ سنە لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپاوە لە سنە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی گرتنی ئارام ئەفزەلی چالاکی ژینگەپارێز لەدەستدا نییە.