سنە/ چارەنووسی خەبات ئەسەدی نادیارە

بە پێی ڕاپۆرتێ کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا  هاتووە؛ خەبات ئەسەدی دانیشتووی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕۆژی شەممە “١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” لە گەڕەکی حاجی ئاوای ئەو شارە ، دەستبەسەر کراوە و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەکانی ئەمنی ناسراو بە شەهرامفەر گوازراوەتەوە.

 

ئەم سەر چاوە ئاگادارە ڕایگەیاندوە خەبات ئەسەدی نەخۆشی شەکرەی هەیە و قاچی راستی بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە بڕاوەتەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسی تەندروستی و گیانی ئەم شارۆمەندە دەزانێ وداواکاری پێڕاگەیشتنی دەستبەجێ بۆ چارەسەری دەرمانی و ئازاد کردنی ناوبراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular