هانا: رۆژی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، پێنج کەس لە چالاکانی مافەکانی ژنان لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١ گەشێن محەممەدیان
٢ ئازادە جەماعەتی
٣ منیرە محەممەدی
٤ ماهروو هیدایەتی
٥ سوڕەیا خدری
٦ باران (نیشتمان)
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندانەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان لەبەردەستدا نییە.