هانا: شەوی دووشەممە ٤ی رەزبەری ١٤٠١، هیوا مەسعودی چالاکی مەدەنی و خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەم شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.
