بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو لە کوردستان،رۆژی دووشەممە”٢١ی نڤامبڕی٢٠٢٢، هونەرمەندی کورد “فەردین حوسەین پەناهی” خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو بە هۆکارێکی نادیار، دەستگیریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هونەرمەندە لەبەردەستدانییە.
