بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی بەربڵاو لە کوردستان، زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “بورهان محەممەدی” نووسەر و چالاکی مەدەنی ٥٠ ساڵە، کوڕی میرزا و خەڵکی سنە، لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”هیوا محەممەدی” کوڕی ئەمین و خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاش بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی یەکێک لە گیانبەخەتکراوان لە گۆڕستانی بێهشت محەممەدی سنە، لە شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی غەفووری ئەم شارە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو هاوڵاتیە ئەندامی یەک بنەماڵەن.
