سنە؛ نەبوونی شەفافیەت و ناڕوونی لە چارەنووسی دوو هاوڵاتی ڕفێندراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئیدارەی ئیتلاعات بنەماڵەی دوو هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “زەکەریا نەقشبەندی و وریا خوسرەوی” بانگهێشت کراون و بنەماڵەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە دەستبەسەرکراوان بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵاتوون و هیچ هەواڵێک لەبارەیانەوە نییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە: ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر بازاڕی شاری سنە و بەشێک لە کاسبکارانیان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاون .

ناسنامەی تەواوی ئەو کەسانە “زەکەریا نەقشبەندی” خێزاندار خەڵکی گەڕەکی نایسەری سنە و “وریا خوسرەوی” خەڵکی گەرەکی حەسەن ئاوای سنە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون کراوەتەوە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ، ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیانە واتە ڕۆژی هەینی”٢٢ی ئازەری ١٤٠١”هێزە ئەمنییەکان بنەماڵەی ناوبراوانیان بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کردووە و ئۆتۆمبێل و مۆبایلیەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردوون ئاگاداریان کردنەوە کە منداڵەکانتان لە دەستی هێزە ئەمنییەکان ڕایانکردوە بۆ هەرێمی کوردستان و خۆیان ڕادەستی هێزەکانی کۆمەڵە کردوە.

دوای بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە کەسوکاری ناوبراوان، ڕوونە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران درۆی لەگەڵ کردوون نەچوونەتە هەرێمی کوردستان.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت,جلوبەرگی"زەکەریا نەقشبەندی"یان دوای دوو هەفتە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد و دیسان ڕایانگەیاند کە پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە.

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ بەڵگەیەک  لەسەر بارودۆخی ناوبراوان لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular