سنە / ناڕوونی چارەنوسی هێمن محەممەدی پاش ٩ ڕۆژ دەستبەسەر کران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ماوەی ٩ ڕۆژە شارۆمەندێکی خەڵکی سنه بە ناوی “هێمن محەممەدی” دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە رێکەوتی "١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە زیادی کرد ؛ تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی هێمن محەممەدی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنوس و شوێنی ڕاگرتنی منداڵەکەیان بێ ئەنجامی نەبووە و ئەم دۆخەش نیگەرانی زۆری بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندەی لێکەوتووەتەوە .

 

هەروەها سەرچاوەکە زیادی کرد ؛ تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هێمن محەممەدی زانیاری بەردەست نیە و لە ماوەی ئەم ٩ ڕۆژەدا ناوبراو لە سەرجەم مافەکانی بێبەش بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular