سنە ؛ مەحکوم بوونی کەیوان زەندکەریمی بە پێنج ساڵ زیندان

هانا : لەم رۆژانەدا کەیوان زەند کەریمی خەڵکی سنە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی ، رێکلام لە دژی حکومەت و بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی” بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کراوە .

ئەم حوکمە رۆژی چوارشەممە "٨ی نوامبری ٢٠٢٣" بە فەرمی بە کەیوان زەند کەریمی راگەینراوە .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ئەم شارۆمەندە رۆژی یەکشەممە "٧ی مەی ٢٠٢٣" پێنج رۆژ پاش ئازادی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ، سەرلەنوێ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا .
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی دێسامبری ٢٠٢٢، کەیوان زەندکەریمی لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا و دواجاریش دوای دوو مانگ لێپرسینەوە، ناوبراو گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە و دوای ١٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر بوون ، ڕۆژی سێشەممە، ٢ی مەی ٢٠٢٣، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ میلیارد تمەن تا کۆتایی دادگای کردنی ، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو ..
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کرابو، لەوانە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی.

RELATED ARTICLES

Most Popular